بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بەشداریی سەرجەم هێز و دەزگا ئەمنییەکانی لە پرسی بهرهنگاربوونهوهی ماددەی هۆشبەرهكان پشتڕاست کردەوە و وەک ئەولەویەت داینا، ئاماژەی بەوەدا کە سەدان تۆن لەم بەڵایە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و ئێستادا دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لیوا تەحسین ئەلخەفاجی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و هێزەکانی حهشدی شهعبی پێكهوه کاردەکەن لهبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد بەڵای ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لەو تەحەددایە گەورانەی وهەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیری عێراق، هەوڵەکانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بە پاڵپشتی مهرجعی باڵای ئایینی، فەرماندەی گشتی ھێزه چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی و سەرکردە ئەمنییەکان و کاركردن بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.
لە درێژەی قسەکانیداوتی" دەسەڵاتی دادوەری عێراق پشتیوانی لە هەوڵە ئەمنییەکان دەکات و، دوای پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتەکان، بە پێی یاسا، سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی، دژی بازرگانانی ئەم بەڵا مەترسیدارە دەردەکات.
خەفاجی دووپاتی کردەوە كههێزە ئەمنییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو و ئێستادا سەرکەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی چهند تەنێک لهمادەی هۆشبەر و سووتاندنیان و بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ئهم ماددهیه، جا چ لە ناوخۆی عێراقدا بن یان لە دەرەوەی عێراق.