یانه‌ی شورته‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سری سعودیه‌ یه‌كسان بوو

وەرزش
  • 16-09-2024, 21:15
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، یانه‌ی شورتە و ئەلنەسری سعوودیە بە گۆڵێک یەکسان بوون لە یارییەکەدا کە له‌یاریگای نێودەوڵەتی ئەلمەدینە لە بەغدا به‌ڕێوه‌چوو لەچوار چێوه‌ی  خولی ڕكابه‌ری پاڵەوانانی ئاسیا بۆ یانەکانی نوخبە.
    لە گێمی یەکەمدا ئەلنەسر لە خولەکی ١٣ لە ڕێگەی سوڵتان ئەلغانمەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی ٢٣شدا یانەی شورته‌ له‌ڕێگا محەمەد داود گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.
    بەرگری یانەی شورته‌ توانی بەتوندی ڕووی هێرشبەرانی ئەلنەسر سادیۆ مانێ و تالیسکا ڤیلادا ببێته‌وه‌ و هێرشه‌كان بێ ئه‌نجام بكات، هه‌روه‌ها یانه‌ی شورته‌ پشتی بە هێرشی پێچەوانە و تۆپی درێژ لە پشت بەرگریکارانەوە بەست.
    لە گێمی دووەمدا یانه‌ی ئەلنەسر زاڵ بوو بەسەر کەش و هەوای یارییەکەدا دوای دابەزینی باری جەستەیی یاریزانانی شورته‌، بەڵام هەموو هەوڵەکان لەلایەن بەرگریکاری عێراقەوە ڕاگیرا، جگە لە لێدانە بەهێزەکەی یاریزانی تالیسکا، هاوکات ئەحمەد باسیلی گۆڵپارێزیش سەرکەوتوو بوو لە ڕزگارکردنی گۆڵەکەی لە تۆپێکی مەترسیدار.
    ڕاهێنەرانی هەردوو یانە هەوڵیاندا یاریزانی یەدەگ بەکاربهێنن بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە ئاست و شێوازدا نەبوو، جگە لە لێدانی بەهێزی هێرشبەری شورته‌ موهەنەد عەلی (میمی)، کە لەلایەن پینتۆی گۆڵپارێزەوە ره‌تكراوه‌، دوای ئەوە   ناوبژیوانی کوەیتی کۆتایی یارییەکەی ڕاگەیاند بە یەکسانبوونێکی ئەرێنی بە ئەنجامی 1-1.