به‌غدا-INA
دەستهی پیشەسازیی سەربازی ڕادەستکردنی چەند جۆرێک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان به‌ده‌زگا ئەمنییەکان ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەسته، مستەفا عاتی حەسەن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "دەسته‌كه دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەهۆی گرنگییە گەورەکانیانەوە، دوای سەرکەوتنی لە بەرهەمهێنانی هەندێک له‌جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی. وچەند جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاده‌ستی ده‌زگا ئەمنییەکان كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد" دەستهی پیشەسازیی سەربازی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کاردەکەن بۆ خۆجێیکردنی جۆرێکی نوێی ئەم فڕۆکانە و خۆجێیکردنی ئەم تەکنەلۆژیا گرنگە، هه‌روه‌ها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەزموونێکی هاوبەش لەگەڵ هێزە سنوورییەکان هەبوو بۆ دابینکردنی ژمارەیەک لهفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی گرنگ بهوەزارەتی ناوخۆ.
لای خۆیەوە ئەندازیاری باڵای کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییە سەربازییەکان، حەمید عەبدول هیلال، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" پڕۆژەی (الحارس) مان هه‌یه بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سیخوڕی، ئامانجیشی مەدەنی و سەربازییە ، نەک تەنها سەربازی، ئاماژە بەوە دەکات کەکادرەکانی ناو کۆمپانیاکە کادری ته‌كنیكی وئەندازیاری پێشكه‌وتوون.”
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" دەستمان بە کاركردووه له‌پرۆژه‌ی سه‌قه‌ر یه‌ك و سه‌قه‌ر دوو و دواتر پرۆژه‌ی الحارس و توێژینه‌وه‌ی تریشمان هه‌یه، روونیكرده‌وه به‌رهه‌مه‌كانمان به‌پێی داواكاری هه‌ر ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت كه‌پێویستیان به‌چییه.