به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27)ی ساڵی 2016ی تەواو کرد.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی تا سبەی سێشەممە دواخست، هه‌روه‌ها له‌دانشتنه‌كه‌دا ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠١٦ تەواوکرد.
جێگای ئاماژه پێكردنه ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی، و بە ئامادەبوونی ١٨٠ ئه‌ندام دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا.