بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی تەواوکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نووێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرتی پێشنیازی یاسای باری کەسێتی ژمارە 188 ی ساڵی 1959 هەردوو مادەی 2و10 تەواوکرد.
ئەمەو ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دانیشتنی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی نووێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی گرێدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەیگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نووێنەران بەوەکالەت دانیشتنی ژمارە 10 بەئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستپێکرد.