مەندلاوی: پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی خانووبەرەکان باری سەقامگیری پتەوتر دەکەن

سیاسی
  • 16-09-2024, 20:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوە کردەوەکە پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی خانووبەرەکان دۆخی سەقامگیری پتەوتر دەکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی مادەی 140 ی حکومەت هادی عامری ئەویش بەئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە شاخەوان عەبدوڵڵا وسەرۆکانی فراکسیۆنەکان و لێژنەکانی پەرلەمان و ئەندامانی لێژنەی مادەی 140 ی پەرلەمان.
    لەکۆبوونەوەکەدا کاری لێژنە حکومیەکە تاووتوێکرا و باسی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140 کرا بەهاوکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
    بەپێی بەیاننامەکە مەندلاوی لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەسەرمکووڕبوونی ئەنجومەنی نووێنەران لەسەر یاساڕێژکردنی پڕۆژەگەلی یاسایی کە ستەمکاری سەر هاووڵاتیان بسڕێتەوە کەلەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا دووچاری هاتوون ئەمەش لە پتەوکردنی دۆخی سەقامگیری ئەمن وئاسایشی وڵات پتەوتردەکات.
    هەروەها مەندلاوی ئاماژەی بەوەدا کە کە پارێزگای کەرکوک لە ڕووی گێڕانەوەی خانووبەرەکان تایبەتمەندی خۆی دراوەتێ کە بڕیارەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشێنراو دەیانگرێتەوە.