بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ پرسی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان کرد، هاوکات ڕێنماییەکانی نوێکردەوە سەبارەت بە پێویستی گرتنەبەری بڕیارەکان کە لەگەڵ ڕێبازی چاکسازی ئابووریدا بگونجێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرۆكایهتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەی کرد، کە تێیدا بەدواداچوون بۆ پرسی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و میکانیزمەکان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان كرا، ههروهها بابهتهكانی ناو كارنامهی كۆبوونهوه گفتوگۆ لهسهر كراو بڕیاری پێویست لهسهر دران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران ڕێنماییەکانی پێشووی خۆی نوێکردەوە لەبارەی پێویستی گرتنەبەری بڕیارەکانی هاوئاهەنگ لەگەڵ ڕێبازی چاکسازی ئابووری، کەیەکێک لە ئەولەویەتە سهرهكییهکانی حکومەت، هەروەها هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ پلانەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژی و گەشەپێدانەکان، بەتایبەتی لەکەرتی نیشتەجێبوون.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیەک پەسەندکرا کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەشکرابوو بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە بۆ نەشتەرگەرییە تایبەتمەندەکان لە پارێزگای دیوانیە. هاوکات ڕەزامەندیدرا بۆ پڕۆژەیەک بۆ پەرەپێدانی ناوچەی کۆشکەکانی سەرۆکایەتی لە پارێزگای بەسرە و پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنانی تایبەت. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان پەسەندکرا، لهگهڵ پڕۆژە بۆ پەرەپێدانی خانووبەرەی نیشتەجێبوون، لە چوارچێوەی ئەو زەویانەی کە لە پارێزگای واست خزمەت دەکرێن و پهیوهستبوونیان به ژێرخانی خزمەتگوزاری گشتی پەیوەندیدار.