نەینەوا – ا ه ع فەرنگەی شارەوانی 3 پردی گرنگی لەبەری چەپی شاری موسڵ نۆژەنكردەوە. لای خۆیەوە ئەندازیارعەبدولقادر دەخیل بەرێوەبەری شارەوانی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" كادرەكانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی و رێگەوبان و پردەكان 3 پردی گرنگیان نۆژەنكردوەتەوە ئەوانیش پردەكانی (سەكر، بەلەدیات، سحە) دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لەكاتی پرۆسەی رزگاركردنی ئەو شارە لەساڵ رابردوودا ئەو سێ پردەی تەقاندبوویەوە.