بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، جهختی کردەوە کە تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە بێهاوتایە و وڵاتان دەبێ واز لە دابینکردنی چەک بۆ قەوارەی زایۆنیست بهێنن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی پێشوازی لە پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوخۆیی وپێشهاتە ناوچەییەکان، و کۆمەڵێک پرس کەجێگای بایهخی هاوبهشن.
بەپێی ڕاگهیهندراوهكه مەندهلاوی وتووه" كهعێراق گرنگییەکی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها خواستێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ پاڵنانی ئەو پهیوهندییانه بۆ ئاستێکی ستراتیژی و درێژخایەن، وئاماژە بە گرنگی دروستکردنی هاوبەشی وەبەرهێنان و ئابووری فرەیی كردووه کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و دوو گەلی دۆست بکات.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر فەلەستین، ومەندەلاوی ڕایگەیاند کە تاوانە جینۆسایدەکانی سوپای داگیرکەر لە دژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە لە مێژوودا بێهاوتایە، وداوایی کرد كه پێویسته لەسەر حکومەتەکانی ئەوروپا کە هەڵوێستی توندیان هەبێت سەبارەت بە ڕێگریکردن لە دابینکردنی چەک بۆ قەوارەی زایۆنی، و پاراستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ وەستاندنی دەستبەجێی دەستدرێژیهكانی زایۆنستی.