بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دانیشتنی دەیەمی خۆی بەسەرۆكایهتی سەرۆکی دادگای تهمییزی فیدراڵی دادوەر فائیق زێدان ئەنجامدا، هاوکات بڕیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، حەیدەر حەنوون وهرگرت، بەهۆی ئەوهی ناوبراو خراپه لهدی ئەنجومەنی باڵای دادوهری كردووه.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئهنجوومهنی دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دانیشتنی دەیەمی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دادوەر فایق زێدان ئەنجامدا، وبەپێی ئەو پێشنیازە پەسەندکراوهی کە لەلایەن سەرۆکایەتی تەمیزەوە پێشکەشکرابوو، ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی لهههندێ سهرۆكایهتی پلهیان بەرزکرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد" دەست بهكارپێكردنی ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی لەسەر بنەمای مەرجەکانی بەرژەوەندی گشتی پەسەندکراوئەنجومەن ڕەزامەندی لەسەر پێكهێنانی لیژنەی دادوەری هاوبەشی نێوان ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئهنجوومهنی باڵای داوهری هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی کاری دادوەری هاوبەش.
ئەنجومەن لهم كۆبوونهوهیهدا گفتوگۆی لهسهر لێدوانهكانی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە وەکالەت، حەیدەر حەنون، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە 1/7/2024 لە کۆمیسیۆنی دەستپاکی بەڕێوەچوو و ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە لە ڕۆژی 4/9/2024 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وبهپێی ڕاپۆرتی سەرۆکی دەستەی چاودێریی دادوەرییەوە ئاشکرا بوو کە بەدواداچوونیان کرد لە هەموو ئەو شتانەی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی هەولێر بەڕێوەچوو، تەنیا تۆمەتی هەڵە بوون بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و کاردانەوەی وەرگرتنی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری سەبارەت بە پرسی ئەو پارچە زەوییەی تەرخانکراوە بۆ بەشی تۆماری خانووبەرە لە میسان.
ڕاگهیهندراوهكه وتی" لەبەرچاوگرتنی ئەو خراپ بەکارهێنانەی کە لە دژی دەسەڵاتی دادوەری، ئەنجومەن بڕیاریدا پەیوەندی بە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەمەوە بکات بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بگرێتەبەر. هەروەها ئەنجومەن بڕیاریدا سوپاس و پێزانین، بەناوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشكێش بهدادوەری یەکەمی دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، زییا جەعفەر بكات، وەک ئاماژەیەک بۆ هەوڵە بەرزەکانی لە تەواوکردنی ئەو کارەی پێی سپێردراوە.