بهغدا-INA - محمد التلبی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار وشوێنوارهكان، ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، لەبارەی دەستپێکردنی پێدانی یارمەتی به ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕوونکردەوەی دا.
ئەلبەدرانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بە زووترین کات ئەو یارمەتییە بۆ ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان ڕادەگەیەنرێت، چونكه لە ئێستادا ئەو بابەتە لە وەزارەتی دارایی هەڵپەسێردراوە".
ههروهها گوتی" بڕی بەخشینەکان پێشتر 27 ملیار دینار بووە، لە ئێستادا بویته 32 ملیار دینار، واتە نزیکەی 5 ملیار دینار زیادی کردووە، بهڵام ژمارەی ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و نووسەرانیش زیادی کردووە.