بەغداد / INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی بەردەوامبوونی کاری سنووقی عێڕاق بۆگەشەپێدان بەگوێرەی ئەو بۆچوونەی کە بۆی دانراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سنووقی عێڕاقی بۆ گەشەپێدان کردوئاماژەی بەوەدا کە کاری سنووقەکە پێویستە بەپێی ئەو بۆچوونەی بۆی دیاریکراوە بەردەوام بێت بەشێوەیەک کە هاوکوفی پێشبینیەکانی دام و دەزگا داراییەکانی جیهان بێت.
هەروەهالەکۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی حکومەتکردن ڕاستێنرا دەربارەی سنووقی عێڕاق بۆ گەشەپێدان، ئەوش پاش ئەنجامدانی هەموارکردنەوەکان و تاووتوێکردنی میکانیزمەکان و ستڕاتیژیەتی کاری سنووقەکە لەداهاتوودا بەپشت بەستن بو ڕابەرنمایە کە چوارچێوەیەکی گشتگیرە بۆ حکومەتکردنی ڕاست ودروست، بەئامانجی دابینکردنی بەڕێوەبردنێکی کاراو بەردەوام بۆ بنجی دارایی سنووقەکە ، کە هەماهەنگ بێت لەگەڵ ئامانجە نیشتیمانیەکانی دامەزراندنی و شێوازی کارەکەی کە لەگەڵ شێوازو پێوەرە جیهانیەکاندا بگونجێت لەبواری دارایی و بەڕێوەبردنی نەختینەیی.