بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پشتیوانی تەواوی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ کەرتی خوێندنی باڵا دووپاتکردەوە.
مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی" لەگەڵ دەستپێکی ساڵی خوێندن لەزانکۆکاندا پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایان دەکەین ، هیوادارین کە ساڵێک بێت بۆ دەسکەوت و سەرکەوتنی زیاتر لەبواری فێرخوازیدا.
هەروەها مەندلاوی بەپێی بەیاننامەکە داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد کە کۆششی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ دابینکردنی کەشێکی فێرخوازی گونجاو و پتەو ، چونکە عێڕاق وڵاتێکە دەستکەوتی زانستی مەزن و شکوداری لەبواری فێرکاریدا بەدەستهێناوە و مێژوویەکی پڕسەروەری هەیە لەوبوارەدا.
هەروەها مەندلاوی پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە بۆ کەرتی خوێندنی باڵا بە شێوەیەک ڕەسەنایەتی دامودەزگا فێرخوازیەکان بپارێزێت، جەختیشی لەوەکردەوەکە پێویستە سەرجەم بۆچوونەکان موتووربە بکرێن لەنێوان وەزارەت ولێژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمان بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە گرنگە.