بەغداد/ INA
نووسینگەی مەڕجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەشێک لەمانگ دەگیرێت.
بەگوێرەی کاتەکانی مانگ بۆ ساڵی کۆچی نوێ کە نووسینگەکە بڵاویکردۆتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەستیکەوتووە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەشێک لە مانگ دەگیرێت بەڕێژەی 8٪ کەلە شاری نەنەفی شکومەند دەبینرێت.
وتیشی سەرەتای قۆناغی مانگگیرانەکە لە کاتژمێر 5:13 ی سەرلەبەیانیەوە دەستپێدەکات و کاتژمێر 5:44 یش دەگاتە لوتکە، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئاوابوونی مانگیش بەگیران لەکاتی خۆرهەڵاتندا لەکاتژمێر 5:51 دەبێت .