بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوە کەعێڕاق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندی تۆکمەیە لەهەموو بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتی هیندستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە" کە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە کۆشکی بغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی هیندی لەلای عێڕاق براشانت بیسای بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی.
سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا دەسخۆشی لە کۆششەکانی باڵیۆزی هیندستان کرد کەلەماوەی دەسبەکاربوونیدا خستیانیە گەڕ بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات ، هیواشی خواست کەلە ئەرکەکانی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێت و سڵاوی خۆیشی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی هیندیش کرد .
لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە عێڕاق خوازیارە کە پەیوەندی توندو تۆڵ لەگەڵ هیندستاندا ببەستێت لەسەرجەم بوارەکاندا بۆ بەرژەوەندی هەردوولا .
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی هیندستان پابەندی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن و بونیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێڕاقدا.