بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان ومنداڵ کەسەربە وەزارەتی ناوخۆیە، ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئالودەبوویەکی مادەهۆشبەرەکانی دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی دڕندانە منداڵەکانی خۆی ئەشکەنجە داوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە پاش پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەسەرهێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ هەواڵمان پێگەیشت کە چەند منداڵێک لەناوچەی ئەبودشیر لەلایەن باوکیانەوە ئەشکەنجە دەدرێن ، پاش بەدووداچونی بەڕێوەبەری پاراستنی خێزان و منداڵ وبەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر تیمێک لە بەشی پاراستنی کەرخ پێکهێنرا وبەرەو ناوچەی ئەبودشیر بەڕێکەوتن و لەشوێنی کێشەکە دەستدرێژی کرایە سەر ئەندامنی تیمەکە لەلایەن تۆمەتبارەکەوە ، دەرەننام تۆمەتبارەکە دەستگیردەکرێت ومنداڵەکانیش کە ئاسەواری ئەشکەنجەدان بەجەستەیانەوە دیاربوو ڕزگارکران.
وتیشی منداڵەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری و چەند کەلوپەلێکی مادەی هۆشبەریش دەستیان بەسەرداگیرا.