بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم زالمَی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان، قەبارەی قەرز و دەستپێشخەرییەكانی بۆ گەنجان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە لینكی داواكردنی قەرزی لاوان دادەخرێت بەمەبەستی ڕیزكردنی ناوی داواكاران .
زالمَی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی باڵای لاوان لینكی قەرزی بۆ پڕۆژەی گەنجانی كارساز دادەخرێت، دواتر ناوی داواكاران بە پێوەرەكان ڕیز دەكرێت، پاشان قەرزیان پێدەدرێت كە لە 20 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن دینار دەستپێدەكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم قەرزانە گرنگن بۆ بەهێزكردنی گەنجان و خستنەڕوویان بۆ بازاڕی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد : بودجەی قەرزەكان لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەكانی ئێستای وەزارەتەكانە بۆ بەهێزكردنی گەنجان، بەو پێیەی دەستپێشخەرییەك هەیە بە بڕی یەك ترلیۆن دینار، ئەمە جگە لەوەی دەستپێشخەریی وەزارەتی كار بە بەهای 500 ملیار دینار و دەستپێشخەریی كارسازی بە بەهای 30 ملیار دینار دینار.
ئاماژە بەوە دەكات : كە ئەم بڕە پارانە دابەشكراون بەسەر دەستپێشخەرییە كارسازییە ڕاستەقینەكان بۆ گەنجان، گەنجەكە پڕۆژەیەكی كارسازی هەیە كە دەتوانێت بەرهەمەكان لەخۆبگرێت و بچێتە ناو ئینكوباتۆری ئابوورییەوە بۆ چالاككردنی توانای گەنجان.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەزار قەرز دابەشكراوە، 500 قەرز بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و 500ی دیكەش بۆ دەستپێشخەری كارساز.