بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، پشتڕاستی كردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان دەبێتە ڕێڕەوێكی سەلامەت كە بەشدارە لە خێراكردنی گواستنەوەی كاڵا لەسەر ئاستی هەرێمی.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INAناردووە و تی: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسی سەڵتەنەی عومان كۆبوونەوە، جەختی لەسەر قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەكان كردەوە كە عێراق و سەڵتەنەی عومان دەبەستێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی كرد بۆ ئەوەی بەم نزیكانە لیژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بەغدا ئەنجام بدرێت، هەروەها پێویستی كراوەیی ئابووری و ستراتیژی بەڕووی عوماندا هەیە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ كرا، دیارترینیان ڕۆڵی عێراق لە شەڕی كەرتی غەززە، پێویستی بەپەلەی ڕزگاركردنی گەلی فەلەستین، هەروەها هەوڵەكانی حكومەتی عێراق لە بواری ئاوەدانكردنەوە، پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی ئابووری.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : وەزیری دەرەوە دەستی خستە سەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، جەختی لەسەر گرنگییەكەی وەك هاوبەشییەكی ئەرێنی و بەرهەمدار كردەوە، بەو پێیەی دەبێتە ڕێڕەوێكی سەلامەت كە بەشدارە لە خێراكردنی گواستنەوەی كاڵاكان لەسەر ئاستی هەرێمی.