گومرگ: زیرەكی دەستكرد دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی بەڕێوەبردنی مەترسی لە هاوردەكردندا

ناوخۆ
  • 15-09-2024, 19:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی گشتی گومرگ، ئۆتۆماتیكیكردنی 9 ناوەندی گومرگی لە كۆی 21ناوەندی گومرگی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە ڕاهێنانی زیاتر لە 30٪ی فەرمانبەرانی كرد بۆ كەمكردنەوەی هەڵە و گەندەڵی و خێراكردنی مامەڵەكان، ئاماژەی بەوەدا كە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد بەڕێوەبردنی مەترسی لە هاوردەكردندا بەرز دەكاتەوە.
    سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگ حەسەن عگێلی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: دەستە بەردەوامە لە پەرەپێدانی كادیرەكانی و نزیكبوونەوە لە تەكنەلۆجیای هاوچەرخ، بە ئامانجی كەمكردنەوەی دەسەڵاتی ئیختیاری فەرمانبەر و باشتركردنی ئەدای گشتی.
    عگێلی ووتیشی : دەستە لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی 2024دا 748 كارمەندی ڕاهێنانی كردووە لە كۆی گشتی 2400كارمەند، واتە زیاتر لە 30%ی كارمەندانی دەستە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی ئەم ڕاهێنانانە كەمكردنەوەی ئەگەری هەڵەكردن و كەمكردنەوەی گەندەڵی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گومرگ كاردەكات بۆ چالاككردنی زیرەكی دەستكرد لە سیستەمی ئەلیكترۆنی پەسەندكراوی خۆیدا، جەختیشیكردەوە ئەم ڕەوتە دەبێتە هۆی باشتركردنی ڕیزكردنی هاوردەكردن كە دێتە عێراق بەپێی ئاستی مەترسی لەڕێگەی سیستەمی بەڕێوەبردنی مەترسییەوە كە بە سیستەمی زیرەك كاردەكات.
    سەبارەت بە ئۆتۆماتیكی، عگێلی ڕوونیكردەوە : كە دەستە ئۆتۆماتیكیكردنی 9 ناوەندی گومرگی لە كۆی 21 ناوەند تەواو كردووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستە ئامانجی تەواوكردنی ئۆتۆماتیكیكردنی سەرجەم دەروازە گومرگییەكان و سەرجەم پێكهاتە كارگێڕییەكان و بارەگاكانی ناو شارەكان و لە بەغدای پایتەخت، تا كۆتایی ساڵی 2025.