بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستكەوتی پاڵەوانانی پارائۆڵۆمپی بەرز نرخاند و ڕێنماییشی كرد كە بەپێی یاسا ڕێزیان لێ بگیرێت بە بەخشینێكی مانگانە و پارچە زەوییەك.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەو وەرزشوانە قارەمانانە كرد كە میدالی جۆراوجۆر و پلەی پێشكەوتوویان لە یارییەكانی پارائۆڵۆمپی 2024 لە پاریس بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران پیرۆزە بەو دەستكەوتە كە پاڵەوانەكان بەدەستیان هێنا كە لە پارائۆڵۆمپیكی پاریسدا بە میدالیای ڕەنگاوڕەنگ سنگیان ڕازاندەوە، هەروەها ئاڵای عێراقیان لەبەردەم جیهاندا بەرزكردەوە، ستایشی هەوڵەكانی لیژنەی پارائۆلۆمپی و ستافی مەشق و ڕاهێنان وخێزانە بەڕێزەكانیان كرد، جەختی لەسەر پابەندبوونی حكومەت بە پشتیوانیكردنی وەرزش و وەرزشوانان و تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكان كردەوە، ڕێزلێنان لە پاڵەوانانی پارائۆڵۆمپی پاریس بە یارمەتی مانگانە و پارچە زەوییەك، بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2013.
سودانی ئاماژەی بەوەشكرد بەگوێرەی بەیاننامەكە-پێشوازیكردنی پاڵەوانە كچە زێڕینەكە نەجلا عیماد چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، كە هەڵگری چیرۆكێكە كە بە مەدالیای زێڕین كورت نەكراوەتەوە، بەڵكو نوێنەرایەتی هێمای قوربانیدان دەكات، بوێری، و ئیرادەی ژنانی عێراقی، وەك چۆن سەركەوتوو بوو و بوو بە پاڵەوانێكی جیهانی سەرەڕای لەدەستدانی ئەندامەكانی لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا، بۆیە بوو بە قسەی هەموو جیهان، لە كاتێكدا تیرۆریستەكە چووە زبڵدانی مێژوو، جەختی لەوە كردەوە كە ئەو چیرۆك و چیرۆكی باقی پاڵەوانەكان شایەنی ئەوەن كە بخرێنە ناو مەنهەجی قوتابخانەكانەوە، چونكە هەموویان هەڵوێست و قوربانیدانی قارەمانانەیان تێدایە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا : ئەو كاریگەرییە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەی كە وەرزش نوێنەرایەتی دەكات، و تواناییەكەی بە زیاتر لە شێوەیەك بۆ یەكخستنی عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانیانەوە، جەختی لەسەر پەرۆشی حكومەت كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی وەرزشی و كردنی بە یەك سەرەتای بە پشتیوانیكردن بوو لە ڕێكخستنی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداوی بەسرە، دواتر پشتگیری ژمارەیەكی زۆر لە بەرنامە و دەستپێشخەری، كە لە پێش هەموویانەوە دەستپێشخەری
دورستكردنی پاڵەوانبوونە، كە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد و پارا ئۆڵۆمپیاد لەخۆدەگرێت، جەختكردنەوە لەسەر دابینكردنی هەموو چاودێری و پشتگیرییەك بۆ وەرزشە كاریگەر و جیاوازەكان.