هەولێر - INA
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری بادینان، ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/9/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پرۆژەی كۆڕنیشی زاخۆی بەسەركردەوە.
دواتر لە وەڵامی چەند پرسیارێكی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە مەبەستی سەردانەكەی گوتی: "د چارچۆڤا سەردانا مندا بۆ پارێزگەها دهۆكێ، من ئەڤرۆ سەردانا ئیدارەیا سەربخۆ یا زاخۆ كر و دگەل ڕێزدار گوهدار شێخۆ سەرۆكێ ئیدارەیا زاخۆ، من ڤیا سەردانا هندەك جهێت كو خزمەتگوزاری تێدا هاتینە كرن ببینم. ئێك ژ وان جها دروستكرنا ڤێ پرۆژێ بوو ئەڤێ ل پشت مه. ب ڕاستی ئەو تشتێ من دیتی فەرە ئەز ببێژمێ هزار جارا دەستخۆشیێ دكەم و ئەڤ پرۆژە بتنێ نییه. د ڤان سێ ساڵادا كارەكێ زۆرێ باش و خزمەتگوزارییەكا گەلەكا جوان یا بۆ باژێڕێ زاخۆ و ئیدارەیا سەربخۆ یا زاخۆ ل هەمی جهەكی هاتییە كرن.
ئەو تشتێ ئەز دبێژم ئەڤەیە: هیڤیدارم ئەڤ نموونەیە هەر زێدەتر ببن و مللەتێ مە هەژی خزمەتگوزاری یێت زێدەترە. مللەتێ مە یێ ماندی بووی و هەژی ڤان خزمەتگوزارییایه. ب ڕاستی پڕ ب دڵ ئەز دەستخۆشیێ دەستپێكێ ل سەرۆكێ ئیدارەیا سەربخۆ یا زاخۆ كاك گوهدار دكەم، دگەل هەمی تیمێت وان و ئەگەر من ناڤ نەئینابن، حەز دكەم ببوورن، بەس من بەحسێ هەمی فەرمانگەهێن وانە. من بەحسێ هەمی وان كەسانە یێت كو زەحمەت دیتی بۆ زێدەكرنا خزمەتگوزاریان و كارێت باش بۆ مللەتێ مە، دەست خۆش بیت.
دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، بەرێزیان ڕایگەیاند: "هێشتا بۆ بانگەشە ماوە و پێموایە لە قسەكانی ڕابردوو و ئێستاش دەیڵێمەوە دەبێت شێوازی بانگەشە به شێوەیەك بێت كە كەس كەس نەشكێنێت، لە ئەنجامدا ئێمە هەموومان لە كەشتییەكداین. هەڵبژاردن شتێكی ئاسایییه، هەڵبژاردن دەكرێت، بەڵام یەكترشكاندن و یەكترسڕینەوە ئەوەیان بە دیدی من نابێت ئەوە بكەین و نابێت بگاتە ئەو قۆناغە. دەبێت بانگەشەی هەڵبژاردن به شێوەیەك نەبێت كە ئاسایشی كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان تێكبدرێت. سەبارەت بە كێشەكانیش، حكوومەتی هەرێم بەردەوامە لەگەڵ بەغدا تا كێشەكان چارەسەر بكات و ئێمە سیاسەتمان دیارە كە دەمانەوێت هەموو كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بكرێن.
دواتر لە وەڵامی پرسیارێكدا كە لە خوێندنەوەی مەولووددا دەنگی خۆشە، سەرۆك نێچیرڤان ئاشكرای كرد: "هندەك ژی دبێژن كو دەنگێ من زۆر یێ نەخۆشە و هەردووك یێت هەی، من نەدیتبوو، ب ڕاستی من ژی وەكی وە ل سۆشیال میدیایێ دیت و یا بەری بیست و هەشت سالانە، ڤێجا ئەوێت كو دبێژن دەنگێ تە یێ خۆشە ئەڤە باشە و ئەڤێت كو دبێژن دەنگێ تە یێ نەخۆشه، بلا ببوورن.
هەر سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هاتنا مە زێدەتر بۆ هندێ بوو دا بزانین كا ڕەوشا ئێرە چییە. دەستخۆشیێ ل وان هەمی كارێت باش دكەم یێت ل دهۆكی و ب تایبەتی ژی كو ئەز ئەڤرۆ یێ ل زاخۆ و ئەز یێ داخبارم ب ڤان كار و خزمەتێت كو لێرە هاتیە كرن. تەنها پەیاما من پەیاما دەستخۆشیێیە، عەمردرێژ بن و هیڤیدارم هەر سەركەفتی بن.
سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش، بەرێزیان ڕایگەیاند: "تا ئێستا ڕێگە نەدراوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و كێشە لە حكوومەتی هەرێم نییە، دەبێت لە بەغدا ئەو پرسە چارەسەر بكرێت، ئەگەر نا وەكوو حكوومەتی هەرێم ئێمە ئامادەین.
سەبارە بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش، بەڕێزیان ئاشكرای كرد: "پشتی ئەو شاندا كو ل بەغدا هاتی، هەتا ڤێ گاڤێ تشتێ ڕوون ئەڤەیە مووچە دێ هێتە دان، بێگومان ئەم داخوازا لێبوورینێ دكەین هندەك جارا گیرۆ بوون، كێم ـ زۆر، بەس ئەز باوەر ناكەم بۆ پرسا مووچا ژی كێشە بهێتە پێش.