وەزیری داد دوو بەرپرسی دوورخستەوە بەهۆی كەمتەرخەمی لە ئەركەكانیان

ناوخۆ
  • 15-09-2024, 17:26
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری داد خالید شوانی، ڕێنمایی بە دەركردنی یاریدەدەری تەكنیكی و بەرپرسی بەشی كاروبارەكانی لە زیندانی عەدالە كرد بەهۆی كەمتەرخەمییان لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.
    وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : خالید شوانی وەزیری داد سەردانێكی لەناكاو بۆ زیندانەكانی عەدالە لە ناوچەی كازیمیەی پیرۆز ئەنجامدا، بەپشكنینی بۆ كەرتەكانی زیندانەكان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك زیندانییەكان كۆبووەوە بە تاك بە تاك بۆ ئەوەی گوێ لە سكاڵاكانیان بگرن و لە نزیكەوە بارودۆخیان بزانن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیر ڕێنمایی كرد كە یاریدەدەری تەكنیكی و ئەفسەری كاروبارەكان لە پۆستەكانیان لە زیندانی عەدالە 2 دووربخرێنەوە، لە ئەنجامی پابەندنەبوونیان بە ئەركەكانیان لە ڕۆژانی پشوودا، ئەمەش كاریگەری لەسەر پێشكەوتنی دەوام لە زیندانەكەدا هەبوو، هەروەها وەزیر بەدواداچوونی بۆ ڕێكارەكانی چۆڵكردنی شاری كازیمیە لە زیندانەكان كرد بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران.
    شوانی جەختی لەوە كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە : پێویستی پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و مرۆییەكان لە ئیدارەی زیندانەكاندا، و گرنگی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پتەو بۆ دڵنیابوون لە پێشكەوتنی بەردەوامی كار و دابینكردنی هەموو پێویستەكان بۆ زیندانییەكان، بە جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی ستانداردەكانی مافی مرۆڤ.