بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە وەرزشوانە پاڵەوانەكانی كرد كە میدالی جۆراوجۆریان لە یارییەكانی پارائۆڵۆمپیدا بەدەستهێنا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەو وەرزشوانە قارەمانانە كرد كە میدالی جۆراوجۆر و پێگەی پێشكەوتووییان لە یارییەكانی پارائۆڵۆمپی پاریسیان بەدەستهێناوە.