بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، ئاڕاستەی ڕەچاوكردنی بنەما زانستییەكان لە لایەنی ڕاهێنان و بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتنی جیهانیدا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو وتیایداهاتووە: بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، وەزارەتی ناوخۆ كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ پلانی مەشق و ڕاهێنان بۆ ساڵی 2025 ئەنجامدا ، بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاران و بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك سەركردە و ئەفسەر.
بەپێی بەیاننامەكە وەزیر جەختی لەوە كردووەتەوە، كە مەشقكردن بنەمای سەركەوتنە لە شوێنی كاردا، بە ئاراستەی لەبەرچاوگرتنی بنەما زانستییەكان لە لایەنی ڕاهێنان و بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتن لە وڵاتانی جیهاندا.
بە پێی بەیاننامەكە جەخت لەوەكرایەوە ،لەسەر پەرەپێدانی پلانەكان، پشتبەستن بە ڕاهێنانی تایبەتمەند، و پەرەپێدانی پرۆگرامە زانستییە مۆدێرنەكان، هەروەها ئاراستەی جەختكردنەوە لەسەر ڕاهێنانی كرێكاران لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە هزرییەكان، و بەرنامە بۆ داڕێژراو و خولی بەرنامە دارێژنەكراو.
ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورتی میكانیزمی پەرەپێدانی پلانی ڕاهێنان و جێبەجێكردنی لە جومگەكان و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ گرت، بۆ ئەوەی ئەم ڕاهێنانە بناغەی بنەڕەتی بێت كە لەسەری بەش و دامەزراوەكان بنیات نراون، ئەركەكان بە شێوەیەكی پێویست ئەنجام بدەن، هەوڵەكان پاشەكەوت بكەن، هەروەها وەبەرهێنانی گونجاوی سەرچاوە مرۆییەكان و سەرچاوەكانی دیكە، و زاڵبوون بەسەر سەختییەكان لە كاری ئەمنی و خزمەتگوزاریی.