شاندی یانەی نەسر گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

وەرزش
  • 15-09-2024, 16:02
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی یانەی نەسری سعودی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
    پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین :- بۆ بەشداریکردن لە یاری سبەی دووشەممە لەگەڵ یانەی شوڕتە،شاندی یانەی نەسری سعودی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
    هەروەك بڕیاڕە یارییەکە سبەی ئێوارە لە کاتژمێر حەوت لە یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا بەڕێوەچووە.
    هاوکات یانەی نەسری سعودی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ " ئەستێرەی تیپەکە،بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە، لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر یانەی شوڕتە بەشداری نابێت.