بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد سەحاف" هەڵسورێنەری کاتی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لیبیا، رایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەوڵی دەستەبەرکردنی سەلامەتین بۆ عێراقییەکان لەو لافاوەی کە لیبیای گرتۆتەوە،هاوکات ئاماژە بەکۆمەك و هاوکاری عێراق دەکات لەکاتی پێویستدا.
"سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە تەرابلوس،لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئەو لافاوە دەکات، کە کاریگەرییان لەسەر شاری سەبهای باشووری لیبیا دروستکردوە.
ووتیشی :- لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەماهەنگی داین بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراقی،هەروەك جەختیشیکردەوە لە بەدواداچوونی خێزانە عێراقیەکان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە عێراقیەکانی نیشتەجێبووی لیبیان دەتوانن بە ژمارەی تەلەفۆنی دیاریکراو لەکاتی پێویستدا بۆ داواکاردنی هاوکاری پەیوەندی بەو ژمارەی خوارەوە بکەن:- (00218912455555).