وەک ئامادەکاری بۆ سەرژمیری گشتی دانیشتوان وەزارەتی پلاندانان دانانی بنکەیەکی زانیاری بۆ ژماردن و ڕووپێوکردنی خانوو و باڵاخانە ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 15-09-2024, 15:26
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان وادەی کۆتایی پڕۆسەی ژماردن و ڕووپێوی دانیشتوان ڕاگەیاند.
    "عەبدولزەهرا هینداوی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەم مانگەوە  پرۆسەی ژماردن و ڕوپێو کردن دەستپێدەکات و تا کۆتایی مانگی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
    ڕاشیگەیاند :- قۆناغی ژماردن و ڕووپێوکردن قۆناغی سەرەکی،و قۆناغی پێش کۆتایی سەرژمێری دانیشتووانە.
    ووتیشی : لەم پرۆسەیەدا،داتای گرنگی پەیوەست بە ژمارەی باڵەخانە و خانو و دامەزراوە جیاوازەکان و خێزان  و ژمارەی ئەندامانی خێزان دەست دەکەوێت.
    "عەبدولزەهرا هینداوی" لەو پرۆسە مەیدانیە لە سەرجەم  پارێزگاکاندا 30 هەزار لێکۆلەر بەشدارە،و کۆی ژمارەی لێکۆلەران کە بەشداری مەیدانی دەکەن دەگاتە 120 هەزار لێکۆلەری مەیدانی بۆ سەرژمێریەکەی 20 و 21 ی تشرینی دووەمی داهاتوو.