وەک ئامادەکارییەک بۆ یاری پاڵاوتنەکانی ئاسیا تیپی تۆپی پێی لاوانی عێراق بەرەو تایلەند بەڕێدەکەوێت

وەرزش
  • 15-09-2024, 14:42
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی تیپی تۆپی پێی لاوانی عێراق ،بە (26) یاریزانەوە،لە چینەوە بەرەو تایلەند بەڕێکەوت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵاوتنی جامی لاوانی ئاسیا بۆ یاری کۆتایی کیشوەرەکان.
    یەکێتی تۆپی پێ،لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- شاندی تیپی لاوانی عێراق ،بە (26) یاریزان چینیان بەرەو تایلەند بەجێهێشت، بەمەبەستی بەشداری لە  پاڵاوتنەکانی جامی لاوانی ئاسیا بۆ سەرکەون بۆ یاری کۆتایی کیشوەرەکە.
    وەک بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێ ئاماژەی پێداوە:- تیپی لاوان  لە بیست و پێنجی ئەم مانگەدا لە پاڵاوتنەکاندا ڕووبەڕووی برونای دەبێتەوە،و لە بیست و حەوتی هەمان مانگیشدا ڕووبەڕووی فلیپین دەبێتەوە، یارییەکانیش لە وڵاتی تایلند بەڕێوەدەچێت.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە :- یاریزانە پیشەگەرەکانی وەك "ڕۆمان دۆلاتشی" و "ئادەم تالیب"و "عەلی حەیدەر" بەشداری یارکە ناکەن.