بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،دانانی چەند شاشەیەکی گەورەی لە چەند ناوچەیەکی بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، بۆ پەخشکردنی یاری نێوان یانەکانی شوڕتە و نەسری سعودی، کە بڕیاڕە سبەی دووشەممە، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەڕێوەبچێت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:-بە لەبەرچاوگرتنی قەرەباڵغی و جەنجاڵی و بەشداری هاندەرانی وەرزشی کە زۆربەیان ڕوو لە یاریگای نێودەوڵەتی شارەکە دەکەن بۆ بینینی یاری نێوان یانەی شوڕتە و نەسری سعودیە لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی یانەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا،و بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و پاڵە پەستۆ بۆسەر یاریگاکە،بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لیژنەی ئەمنی یەکێتی تۆپی پێی پارێزگای بەغدا ، و کۆمپانیای ڕایە،چەند شاشەیەکی گەورەی پیشاندانی یارییەکە لە چەند ناوچەیەکی بەغدا دادەنرێت لەگەڵ کردنەوەی گۆڕەپانی گەورەکان بەڕووی هاندەران و ئارزوومەندانی بینینی یارییەکە.
بەیاننامەکە ئەو گۆڕەپان و شوێنانەی ئاشکرا کرد کە شاشەی گەورەی لێ دەدانرێت بەم شێوەیەی خوارەوە :-
*گۆڕەپانی موزەفەر
*گۆڕەپانی حەمزە
*یاریگای پیشەسازی
*یەکتربڕینی بانکی شارەوانیەکان.
*گۆڕستانی شاهانەی "ئەعزەمیە"
*سبع ئەلبور
*قەزای مەحمودییە ،ناوەندی قەزاکە.
*یەکتربڕینی شوعلە
*گۆڕەپانی سەدرێن