بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولکەریم بەسری" بەرپرسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،ڕێنماییدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزای ل دسپلین و پێدانی ڕێزلێنان و سوپاسنامە و پێزانینی بە ئەفسەر و فەرمانبەران لە کارەکەیاندا کرد.
سەرۆکی دەزگاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەرمان (محەمەد)دروودی خوای لەسەر بێت،گەرمەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی موسلمانان بە گشتی و گەلی عێراق بەتایبەتی دەکەین.
وەک سەرۆکی دەزگاکە لە بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- بەم بۆنەیەوە ڕێنمایماندا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزا دیسپلینییەکان کە لە بەرمبەر ئەفسەر و فەرمانبەرانی دەزگاکەمان دەرچوون، بەو مەرجەی پەیوەندییان بە حاڵەتەکانی گەندەڵی کارگێڕی و داراییەوە نەبێت، بەپێی بڕگەکانی یاسای هەموارکراوی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (14)ی ساڵی 1991،هەروەك ڕێنماییدا بۆ پێدانی ڕێزلێنان و سوپاس نامە و پێزانین بە ئەفسەر و فەرمانبەران لە پای چالاکیان لە کارکردندا.