بەغدا-INA
ئەمرۆ یەك شەممە،میدیاکانی ئوردن ڕایانگەیاند:-کە ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ،حکومەتی "بەشیر خەساونە"دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە "شا عەبدوڵڵای دووەم " کرد،وەک ئامادەکارییەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
"بەشیر خەساونە" درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیرانی بڕی لە سەردەمی شا عەبدوڵڵای دووەمدا کە لە 7ی شوباتی 1999 تەختی پاشایەتی گرتە دەست.
"بەشیر خەساونە" لە 7ی تشرینی یەکەمی 2020 بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا، لە دوای "عومەر ڕەزاز" خەساونە" هەزار و 437 ڕۆژی تەمەنی حکومەتەکەی دڕێژەی بەردەوام بوو.