بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی شوڕتە و نەسر ئامادە نابێت

وەرزش
  • 15-09-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەکشەممە،یانەی نەسری سعودی ڕایگەیاند: کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تیپەکە بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە لە یاری سبەی بەرامبەر یانەی شوڕتە ئامادە نابێت.
    یانەکە لەڕاگەیەندراوێکدا، کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدەستی گەیشتوە تیایدا هاتووە :- "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ " پێشەوای یەکەمی تیپەکە،بەهۆی  توشبونی بە نەخۆشی و هەبوونی کێشەی تەندروستی، دوای ئەوەی پزیشکی یانەکە بەدواداچوونی بۆ تەندروستی کرد ، دەرکەوت کە "کریستیانۆ " پێویستی بە پشوودان هەیە و یاوەری شاندەکە نەکات بۆ گەستکردن بۆ بەغدا.