بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد “د.خ”نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی موسلمانان دەکات

سیاسی
  • 15-09-2024, 12:30
  • +A -A

    هەولێر-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان،بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی (محەمەد) پێغەمبەری ئیسلامدا  (د.خ)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانی کوردستان وعێراق و جیهان کرد . 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا پەیامێکی پیرۆز بایی سەرۆکی هەرێمی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا هاتوو:-
    له‌ یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم.
    هیوادارم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌‌، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته‌ هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به‌ ڕێنمایی و پەیام و به‌ها و فەرمایشته‌ باڵاکانییه‌وه‌.
    له‌م یاده‌دا، هیواخوازین ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ هه‌موو شوێنێک بێته‌ کایه‌وە، هەروەها جه‌خت له‌ پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتووری پێکه‌وه‌یی و لێبورده‌یی و گیانى ئاشته‌وایى و چه‌مكه‌ مرۆیییه‌كان له‌ناو پێکهاته‌ جیاوازه‌کانی كوردستان و عێراقدا ده‌که‌ینه‌وه‌.


    دووباره‌ یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر "د.خ" له‌ هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.


    نێچیرڤان بارزانی
    سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
    11ی ڕه‌بیع ولئه‌ووه‌لی 1446ی کۆچی