بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لابردنی دیوار و بەربەستی کۆنکرێتی لەسەر ڕێگای خێرای نێودەوڵەتی باشووری بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەییەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-لە چوارچێوەی ئەو پلانانەی کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بۆ لابردنی بەربەست و دیواری کۆنکرێتی ناو کەرتی بەرپرسیارێتی، یەکەکانی فیرقەی حەڤدەی پیادە، دەستی کرد بە لابردنی هەموو ئەو خاڵ و دیوار و بەربەستە کۆنکرێتیانەی کە لە هەردوو دیوی ڕێگای نێودەوڵەتی لەچوار چێوەی ئەرکی بەرپرسیاریەتی کەرتی باشور .