بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی حەشدی جەماوەری ، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (محەمەد)پێغەمبەری خودایە ، لە بیابانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- هێزێک لە سوپا و حەشدی جەماوەری ، ئۆپەراسیۆنەکیان بەناوی (محەمەد)پێغەمبەری خودایە "نەینەوا و ئەنبار و سەلاح الدین "بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا دەستپێکردووە، بە ئامانجی پاککردنەوەی بیابانەکانی ئەو ناوچەیە لە پاشماوەکانی تیرۆر و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری تێیدا.