بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی نزمبونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بۆ سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک یەک دەبێت ، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور کەمێک دادە بەزێت ، هەروەك پلەکانی گەرما لە بەغدا و دیالە و کەربەلای پیرۆز 40 پلەی گەرمی دەبێت ، لە واست و بابل و نەجەفی پیرۆز و دیوانیە 41 پلە و لە موسەننا و میسان و زیقار،و بەسرە 42 پلەی گەرمی دەبێت.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئاسمان بۆ ڕۆژی سێ شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی باکوری وڵات کەمێک پلەی گەرمی دادەبەزێت.
سەبارەت بە کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە دەستەکە ئاشکرایکردوە:-کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:-بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.