بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئازادکردنی هاووڵاتییەکی عێراقی ڕاگەیاند کە لە شاری حومسی سووریا ڕفێندرابوو
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وەزارەتی دەرەوە ئازادکردنی هاووڵاتیەکی عێراقی بە ناوی "ئەبو حەسەن حەمید موساعد"ڕاگەیاند،کە سێ هەفتە لەمەوبەر لە ناوچەی بەیازە لەدەوروبەری حومس ڕفێنرابوو،کە ئەو هاوڵاتیە لە پارێزگای بەسرە بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی سوری هاتبووە ئەو ناوچەیە.
وەك ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- وەزارەتی دەرەوە سوپاسی هەوڵی ماندوو نەناسانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق و بەیروت دەکات، کە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق، و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا و دەسەڵاتی ئەمنی و هەواڵگریی لوبنان، هاوڵاتییەکە ئازاد کرا.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئاشکراشیکردوە : ئەو باندەی کە هاوڵاتیە عێراقیەکەیان ڕفاندبوو لە بەرامبەر ئازادکردنیدا داوای بڕی 500 هەزار دۆلاریان کردبوو، بەڵام باڵیۆزخانەی عێراق و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیان ئازادی بکەن بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ڕفێنەرەکان بکرێت، تاوانبارانیش بەپێی یاساکانی لایەنی دەسەڵاتدار و پەیوەندیدارەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- وەزارەتی دەرەوە پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی لە دەرەوەی وڵات دووپاتکردەوە،پێزانینی خۆی بۆ هاوکارییە بەرهەمدارەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و هاوتاکانیان لە سوریا و لوبنان دەربڕی، کە بەشداربوون لەم سەرکەوتنە.