بەغدا-INA
"شێخ قەیس خەزعەلی"ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، و "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،جەختیان لەسەر پێویستی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ، پێشوازی لە "عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد،و لە میانی دیدارێکدا،گرنگترین پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات تاوتوێکران،بە گرنگیدان بە پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و کارکردن بۆ چەسپاندنی بنەما دەستوورییەکان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- هەردوولا باسیان لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد،و لەو ڕوانگەیەشەوە جەختیان لەسەر پێویستی گەیشتنی پێکهاتەی سوننە بە ڕێککەوتن کردەوە لەسەر ئەم پرسە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و بەهێزکردنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم لایەنەکان.