بەدواداچوون-INA
ڕۆژنامەی "فێڵت" بڵاویکردەوە، کە "ئۆلاف شۆڵتز "ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کە ئەوان پێداگرن لەسەر ڕەتکردنەوەی ڕێگەدان بە هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا بۆ هێرشکردنە سەر قوڵایی خاکی ڕوسیا.
ڕۆژنامەکە لە زاری "ئۆلاف شۆڵتز " بڵاوی کردەوە :- کە ئەوان هێشتا هەروا و پابەندن بە هەڵوێستی خۆیان تەنانەت ئەگەر وڵاتانی دیکەش بڕیاری تر بدەن،ئەوا ئەوان ڕەتی دەکەنەوە، چونکە ئەوە کێشەیە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پێشتر لە میانی دیدارێکی لەگەڵ لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات لە شاری(برێنزولاو)،ووتی:- وڵاتانی ڕۆژئاوا تاوتوێی لابردنی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی دوور مەودای ڕۆژئاوایی لەلایەن هێزەکانی کیێڤەوە بۆ هێرشکردنە سەر قوڵایی خاکی ڕووسیا دەکەن.