بەغدا-INA
"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سوڵتەنەتی عومان.
"فوئاد حسێن " لە پۆستێکدا لەلاپەڕەی خۆی لەسەر مەڵپەری (X)،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند:- بە سەردانێکی فەرمی گەیشتینە سوڵتانییەتی عومانی برا ،و لەمیانی سەردانەکەمان باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەین لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کولتووری.
وەک "حسێن " لە پۆستەکەیدا ئاماژەی پێداوە:- کە کاردەکەین بۆ گەڕان بەدوای ئاسۆی نوێی هاوکاریدا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلەکەمان بەدیبهێنێت و پاڵپشتی سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە بکات.