بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد موبرقع " وەزیری وەرزش و لاوان،تەواو بوونی ئامادەکارییەکانی یاری نێوان یانەی شوڕتە و نەسری سعودی ڕاگەیاند.
"ئەحمەد موبرقع " وەزیری وەرزش و لاوان لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- وەزارەتی وەرزش و لاوان هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە، لەوانەش ئامادەکردنی گۆڕەپان بۆ یاری نێوان یانەی شوڕتە و نەسری سعودی و دابینکردنی شاشە لە گۆڕەپانە گشتییەکان و کارپێکردنی شاشەی یاریگای شەعب بۆ بینینی یارییەکە. هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە ، وەزیری وەرزش و لاوان داوا لە هاندەران دەکات کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان و لایەنەکانی ڕێکخەری یارییەکە بکەن، بۆ ئەوەی وێنەیەکی ئەرێنی بەغدا و یاریگەکەمان و وڵاتەکەمان نیشان بدرێت.