بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق،و "هادی عامری" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر،جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پاراستنی سیستەمی دیموکراسی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی " شێخ قەیس خەزعەلی " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ " شێخ قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە "هادی عامری" ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر کرد .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی دیدارێکدا،دیارترین پێشهاتە سیاسییەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێکران،و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پاراستنی سیستەمی دیموکراسی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەدیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێکرا،باس لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە شێوەیەک کرا،کە ببێتە هۆی سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و پتەوکردنی یەکڕیزی لە وڵات، هەروەک هەردوولا هاوڕابوو لەسەر گرنگی گفتوگۆی بنیاتنەر و هاوکاری هاوبەش لەم قۆناغە هەستیارەدا.