بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،لیژنەی ئاسایشی یەکێتی تۆپی پێی عێراق،چەند ڕێنماییەکی لەبارەی یاریی نێوان یانەی شوڕته و نەسری سعودی بڵاوکردەوە،که بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی پاڵەوانی ئاسیا بەڕێوەبچێت.
"عەمید زیاد قەیسی " وتەبێژی لیژنەی ئەمنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لە پەیامێکدا بۆ هاندەران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، دەڵێت: لیژنەکە داوا لە هاندەران دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی یارییەکە بن، کە بریتین لە ئامادەبوونی ئەو کەسانەی کە بلیتی یارییەکەیان هەیە، و نەهێنانی کەرەستەی قەدەغەکراو کە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی(فیفا) دیاریکردووە بۆ یاریگاکە،هەروەها پابەندبوون بە ڕەوشت بەرزی کە خەڵکی عێراق پێ ناسراوە.
هەروەك ئاماژەی بەوەشدا :-کە ڕێنماییەکان بریتین لە نەوتنەوەی هۆتافی سیاسی و ئایینی، هەڵنەکردنی هیچ ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق و ئاڵای یانەکە،و هاوکاریکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا لەڕووی پابەندبوون بە پشکنینەوە،و ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر ئەو ڕێگایانەی بەرەو یاریگاکە دەچن، ئەوە جگە لەوەی ڕێگە نەدرێت کەس بچێتە ناو گۆڕەپانی یاریگاکە بۆ وێنەگرتن، کە دەبێتە هۆی سزای نێودەوڵەتی بەسەر عێراقدا،بەمەش کەسەکە ڕووبەڕووی سزای توندی کەسی دەبێتەوە.