بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕێبوار تەها مستەفا " پارێزگاری کەرکوک تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوونی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک پەسەند کرد.
"ڕێبوار تەها " لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا : کۆنووسی تەرخانکردنی پارچە زەویەکی بۆ پرۆفیسۆر و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک پەسەند کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- پارێزگاری کەرکوک لەمیانی واژۆکردنی کۆنوسەکە ڕایگەیاند :- کە ئیدارەی کەرکوک بەردەوام دەبێت لە تەرخانکردنی زەوی بۆ سەرجەم توێژەکان بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان ،هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی لەبەردەم هەموو لایەکدا دادپەروەرانە کاربکەین و دڵنیایش دەدەین لەوەی ئەوانەی شایەنی ئەوەن زەوییان پێبدرێن سودمەند دەبن،کە مافی خۆیانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشدا:- پێدانی زەوی بە فەرمانگەکانی دیکە واژۆ دەکرێت دوای دڵنیابوون لەوەی فەرمانبەران مەرجەکانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە، لە چوارچێوەی بڕیاڕ و ڕێنمایی تایبەتەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
جەختیشیکردەوە :- کە ئیدارەی پارێزگا هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ ئەو ناوچانە تەرخاندەکات لە ماوەی کارکردنی وەک پارێزگار،بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.