بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ، عێراق دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکیکراوە،ڕاشیدەگەیەنێت : سەرمایە دەرفەتی کارکردن لە عێراقدا دەرەخسێنێت بەهۆی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی .
"سودانی " لە میانی سیمینارێک لەبارەی ڕێگای گەشەپێدان و هەلی وەبەرهێنانی بەردەست،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رووماڵی کردوە، ووتی: عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت وەک تاکە سەرچاوە بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی، کە هەوڵی زیادکردنی ئەو سەرچاوانەی داوە.
ووتیشی :- پێویستە بیرێکی لێزانانە بۆ چالاککردنی ئەو کەرتانەی بەکەینەوە کە پشتگیری لە نەوت دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا :- پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ، پێویستی بە لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی زیاتر هەیە.
ڕوونیشیکردەوە:-کە حکومەت دەستیکردووە بە دروستکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
"سودانی " جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ، عێراق دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکی کراوە،کە عێراق خاوەنی کەرەستەی سروشتییە کە لە پیشەسازییەکاندا بەکار نەهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- حکومەت پەیوەندی بە بانکی نێودەوڵەتییەوە کردووە بۆ ئەوەی دەستبکات بە جێبەجێکردنی ڕێگای گەشەپێدان لە بەسرە بۆ موسڵ،هەروەك رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی ئەرێنین لە هاوبەشی نێودەوڵەتیدا.
"سودانی" لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- سەرمایە لە عێراقدا دەرفەتی باش دەرەخسێنێت بەهۆی هەبوونی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی ، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ڕاستە.
ئەوەشی خستەڕوو :- کە عێراق دوای وەبەرهێنان لە چەند بوارێکدا دەچێتە ناو بازاڕی غازەوە، هەروەك عێراق بە باشترین وڵات دادەنرێت لە ڕەیڕەوی پەیوەندییەکان و کێبڵی ژێر زەوی.
"سودانی" دەشڵێت : حکومەت گرێبەستی پاڵاوگەی وەبەرهێنانی فاوی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەک لە درێژەی قسەکانیدا سودانی وتی: ئەزموونی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکانی کارکردن لە کەرتی تایبەتدا دووبارە دەکەینەوە،و دیزاینەکانی هێڵی ئاسن بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بە تەواوی تەواو بووە.
ڕاشیگەیاند: لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ڕێگای گەشەپێدان ئەنجامدەدرێت،جەختیشیکردەوە کە حکومەت دەستیکردووە بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە پێکهێنانی دەستەیەک بۆ بەڕێوەبردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "حکومەت چاکسازی ڕاستەقینەی لە سیستەمی باج و بانکیدا ئەنجامداوە.
سەبارەت بە لایەنی ئەمنی، سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەوە کردەوە کە هیچ خاڵێک نی یە لەسەر خاکی عێراق لەدەرەوەی کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانمان نەبێت.