بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"سائر غانمی " سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق، ئامادەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی نیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە نیشتمانییەکان لە نێوان پێکهاتەکان، هاوکات باسی لە گۆڕینی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد بۆ میدیایەکی نیشتمانی و پابەند بەپرانسیپەکان.
دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لەچوارچێوەی بەشدار بوون لە پێشانگای پەخشی نێودەوڵەتی IBC کە لە ئەمستردام بەڕێوەدەچێت، سائر غانمی " سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی ، چاوی کەوت بە "عەلی هادی " رێکخەری کاروباری بالێۆزخانەی عێراقی لە هۆڵەندا و سەرەتای دیدارەکە "عەلی هادی " روونکردنەوەیەکی وردی لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانە ئاماژە پێدا کە پێشکەش بە پێکهاتەکانی عێراق دەکات لە هۆڵندا ، و ئەو ڕۆڵە گرنگانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە لاهای دەیگێڕێت بۆ بە بەدواداچوون بۆ کاروباری نیشتەجێبوانی عێراقی لە هۆڵندا کە ئامانج لێی ناوی عێراق بەرز بکاتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- "سائر غانمی " سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراق وتارێکی پێشکەش بە ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە لاهای کرد کە تیایدا باسی لە ڕۆڵی گرنگی میدیا و قۆناغەکانی گەشەسەندن، و گۆڕانکارییەکانی کرد، کەدەبێتە هاوبەشێکی بنەڕەتی گەشەپێدان، و ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئابووری، و سیاسی و کولتووری، و دروستکردنی سەقامگیری لە وڵاتاندا.
غانمی ئاماژەی بە گۆڕینی کارەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد بۆ مۆدێلێکی میدیای نیشتمانی پابەند، کە پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەکردنی هەرێمی و عەرەبی و جیهانی، و ئامادەیی بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق لە هەموو شوێنێک دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی کولتووری و نەتەوەییەکان لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق.