سەید حەكیم و عامری بانگەوازی وەستاندنی شەڕی غەززە نوێ دەكەنەوە

سیاسی
  • 14-09-2024, 16:04
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بانگەوازی وەستاندنی شەڕی سەر غەززەیان نوێكردەوە، هاوكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بەرپرسیار كرد لە بەردەوامی خوێنبەربوونی بێتاوانەكان ژن و منداڵان.
    لە بەیاننامەیەكدا لە نوسینگەی سەیدحەكیم كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەرپرسی ڕەوتی حیكمە سەید عەمار حەكیم لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری  كۆبووەتەوە، و بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و سروشتی شایستەییەكانی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی هەلی كار و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە.
    ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوو لایەن بانگەوازی خۆیان بۆ پێكهاتەی سوننە نوێكردەوە بۆ ئەوەی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكاتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە كۆدەنگی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكە شەرمەندیی نوێنەرانی باقی ئەنجومەنی نوێنەران كەمدەكاتەوە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر دوو لایەن راگرتنی شەڕی سەر غەززەی  نوێكردەوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان بە بەرپرسیار زانی لە بەردەوامی خوێنبەربوونی ژنان و منداڵانی بێتاوان.