بەغدا - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە ڕێڕەوی نوێی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە شیری منداڵندا پووچەڵ كردووەتەوە.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : جارێكی دیكە كارمەندانی ئاسایشی نیشتمانی سەركەوتوو دەبن لە پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان، كە هەرجارە هەوڵدەدەن پەنا بۆ شێوازی جیاواز ببەن بۆ بەقاچاخبردنی ژەهری ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی ئاژانسەكەمان لە بەسرە توانیان دوو بازرگان بە ڕەگەزنامەی بیانی (پیاو و ژن) دەستگیربكەن، بەو پێیەی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری ماددەی كریستال داگرت كە هەوڵیانداوە لەناو قوتوی شیری منداڵدا بیشارنەوە.