ئەعرەجی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی سەرۆكی لیژنەی لقەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی دەكات

سیاسی
  • 14-09-2024, 14:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی سەرۆكی لیژنەی لقەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی كرد.
    لە بەیاننامەیەكدا لە نوسینگەی ئەعرەجی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی سەرۆكی لیژنەی لقەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژی كرد، بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا و بیرۆكە بۆ كەمكردنەوەی دیاردە نامۆكانی ناو كۆمەڵگەی عێراقی كە هەڕەشە لە ئاشتی و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی دەكەن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێوشوێنی سنوورداركردنی چالاكیی ئەو بزووتنەوە ئاینییە لادەرانە كرا كە لە بەشێك لە پارێزگاكان چالاكن و ڕێكاری یاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو بزووتنەوانە، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی هۆشیاری لە مەترسییەكانیان كرایەوە.