بەغداد – ا ه ع عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حكمەی نیشتمانی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و تاوتوێی میكانیزمی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوویان كرد. بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، هەر دوولا هاورابوون سەبارەت بە دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت لەرێی گۆڕینەوەی بیرورا و وتوێژ و كرانەوە بە رووی ئەو هێزانەی هاوبۆچوونن تا پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" عەمار حەكیم تەئكیدیكردوەتەوە لەسەر گرنگی حكومەتێكی خزمەتگوزار و لە توانایدابێت داواكاریەكانی گەل جێبەجێبكات"، جەختیش "لەسەر پابەندبوون بە وادە و بەڵێن و برنامەی پێشكەشكراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی دەكاتەوە".